ئێران تۆڵە لە عێراق دەکاتەوەو لە ئێستادا مانۆڕی سەربازی لەم وڵاتە ئەنجام دەدات

0

نوچەنێت: وەتەن

ئامانجی ستراتیژی ئێران لە عێراق، پێشەگرتنە بە هەستانەوەی عێراق لە دەوڵەتێکی شکست خواردوو بۆ دەوڵەتێکی پایەدار و سەقامگیر.عێراق بەردەوام چ پێش شۆڕش و چ دوای شۆڕش ئێرانی قەلەق کردووە. ئەم قەلەقییە بە تایبەت لە دوای کۆتایی شەڕی ٨ ساڵەی نێوانیان(١٩٨٠ تا ١٩٨٨) زۆرتر جیدی بووەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەوڵی دا، خۆی لە هەڕەشە سیاسی و ئەمنییەکانی جیهانی عەرەب دەرباز بکات.ئەوەی راستی بێت ئێران نەیدەتوانی بە بێ یارمەتی دەرەکی بە سەر عێراقدا زاڵ بێت، یان ئەوەی لە سەر رێی خۆی هەڵیبگرێت. ئەمریکا لە دوای رووداوەکەی ١١٧ سێبتەمبەر هەوڵی دا، رێژیمەکانی دەسەڵاتدار لە ئەفغانستان و عێراق لە ناو ببات.

کۆماری ئیسلامی ئێران لە دووتوێی ئەم بڕیارەی ئەمریکا، بە دوای خەونی ونبووی خۆی دەگەڕا، سەرئەنجام دۆزییەوە.لە دوای کەوتنی سەدام حسێن و پاشەکشەی ئەمریکا لە عێراق، ئەم وڵاتە عەرەبییە  پان عەرەبە لە سینییەکی زێڕین رادەستی دوژمنی سوێندخواردوو و مێژوویی خۆی کرا. لێرەوە بوو، کە قۆناغی تٶڵەکردنەوە ئێران لە عێراق و عێراقییەکان دەستی پێکرد. ئەم تۆڵەکردنەوە بە پێی پلانێکی ستراتیژی دەستی پێکرد، کە سیاسییەکانی تاران وێنایان کردبوو،هاوکات کەسایەتیەکانی عێراقی لە جێبەجێکردنیدا بەشدار بوون.

هەوڵدان بۆ زاڵبوونی و باڵادەستی ئیران بە سەر عێراق، تەنها لایەنی سیاسی نەبووە. بەڵکو لە رووی سەربازی، ئابووری، بازرگانی و پەروەردەوە پەرەی سەندووە. ئێران لە رووی بازرگانی  وئابورییەوە عێراقی کردە بازاڕی بەرهەمە ناستانداردەکانی خۆی. لە لایەکی دیکەوە رێژیمی ئێران و لایەنگرەکانی لە عێراق بانگەشە بۆ بایکۆتی بەرهەمی وڵاتانی خەلیج و عەرەبی ناوچەکە دەکەن. ئەمە جیا لەو بابەتەیە، کە ئێران هەوڵی بۆ دەدات لە رووی ئابوری وبازرگانییەوە، ئەم وڵاتە بکاتە ژێردەست و سەروەت و سامانەکەی هەڵبلووشێت.

لە رووی سەربازییەوە، رێژیمی ئێران هەڵوەشانەوەی سوپای عێراقی کردە دەرفەتێک تا هێزێکی نوێی سەربازی لە ژێر ناوی حەشدی شەعبی و لە سەر بنەمای مەزهەب دابمەزرێنێت. لە هەمووی مەترسیدارتر پێکهێننای حەشدی شەعبی بوو، کە کۆپی و دەقاودەقی هێزی بەسیجی ئێرانە. لێرەدا ئامانجی ئێران دانانی پێگەیەکی ئایدیۆلۆژی بەستراوە بە خۆی بوو، کە بە رکەبەرایەتی و کینەی مەزهەبی تۆختر دەبووەوە، لێرەوە بوو کە حەشدی شەعبی ئەرک و چالاکییەکانی ئێرانی بە باشی رادەپەڕاند. لەم نێوەدا و دوای هاتنی داعش، ئێران بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی داعش سنوورەکانی خۆی لە عێراق تا قووڵایی ٤٠ کیلۆمەتر دەستنیشان کرد.

لە لایەکی دیکەوە ئێران ئەو بۆشاییە ئەمنییە، کە لە دوای رووخانی رێژیمی بەعس هاتە ئاراوە کەڵکی وەرگرت و لە چوارچێوەی پاکانە حیسابێکدا راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، بژاردەی و نوخبە فکری و زانستی و ئاکادیمیەکانی عێراقی کردە ئامانج. تەنها ژمارەیەکی کەمیان توانیان خۆیان دەرباز بکەن، لە  ئەنجامدا سەرباری پێویستی عێراق بەم توێژە لە کۆمەڵگا بەرە بەرە لە بوونی ئەم کەسانە بێ بەری و بێ بەش مایەوە.

لە ئێستادا سوپای پوسداران لە شارەکانی عێراق، تەراتێن دەکات  وئەو پەیامە بە گوێی عێراق دەگەیێنێت، کە ئەگەر نەمانتوانی لە شەڕی هەشت ساڵە بێێنە ناو خاکی عێراقەوە، لە دوای ١٥ ساڵ توانیمان بگەینە ئەم ئامانجەی خۆمان. لە ئێستادا قاسم سولەیمانی لێرە  ولەوێ، مانۆڕ دەدات و وێنەکانی لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو دەبێتەوە. لە ئێستادا قاسم سولەیمانی چای دەخواتەوە  وپێدەکەنێت. قاسم سولەیمانی گەیشتە تکریت، ئەو شوێنەی کە سەدوام حسێن تیایدا لە دایک بوو و هەر لەوێش نێژرا. لێدوانەکانی عەلی یونسی، راوێژکاری  حەسەن روحانی سەرۆککۆمار ئەم بابەتە پشتڕاست دەکاتەوە. یونسی رایگەیاند ئێران، لە ئێستادا ، وەک رابردوو بۆتە ئیمپراتوریەت و ئێستا بەغداد پایتەختێکی ئەم وڵاتە هەژمار دەکرێ، هەر وەک رابردوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com