نەتانیاهۆ و سیسی کۆدەبنەوە

0

نوچە-قطرە

کەناڵی هەواڵی المیادین رایگەیاندووە، کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بە زوویی سەردانی قاهیرەی پایتەختی میسر دەکات و، لە گەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.

ئەمە لە لە کاتێکدایە کە سامح شوکردی، وەزیری دەرەوەی میسر، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی تەمووز، بە سەردانێک فەرمی و بە پێی فەرمانی سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە گەیشتە ئیسرائیل، وەزیری دەرەوەی میسر بڕیار وایە لە میانەی سەردانەکەی لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و بەرپرسانی باڵای ئەم وڵاتە، دیدار و چاوپێکەوتنی هەبێت و پرسە سیاسییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکەن.

سامح شوکری، یەکەمین وەزیری درەوەی میسرە، کە لە ٢٠٠٧وە تا ئێستا سەردانی ئیسرائیلی کردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com