نوچه- شه‌رقیه
موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌دری شیعه مه‌زهه‌ب له به‌غدا، ئێرانی به ناردنی خۆكوژ بۆ عێراق تۆمه‌تبار كرد، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئێران ده‌ستێوه‌ردانی نه‌رێنی ده‌كات له عێراق و ئه‌و ده‌ستێوه‌ردانانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
سه‌در له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی ” شه‌رقیه” ی عێراقی وتی:” په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ ئێران ناڕێكه، زۆرینه‌ی به‌رپرسه ئێرانییه‌كان هه‌ڵوێستی منییان به‌دڵ نیه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له عێراق ده‌گوزه‌رێت، ئه‌وان هه‌ڵوێستێكی روونییان له منه‌وه ده‌ست ناكه‌وێت”.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در خۆی بێبه‌ری كرد، له هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له میانه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی به‌رده‌م ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ندی به‌غدا، كه سه‌در رابه‌رایه‌تی ده‌كرد بۆ داواكردنی چاكسازی سیاسی و كۆتایی هێنان به گه‌نده‌ڵی له دامودوزگاكانی ده‌وڵه‌تدا.
سه‌در هه‌روه‌ها دەڵێت” داوام له خۆپیشانده‌ران كرد، كه به‌ره‌و مه‌یدانی ئاهه‌نگه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌ستدرێژی نه‌كه‌نه سه‌ر هیچ باڵیۆزخانه‌یه‌ك”.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هه‌ر كه‌سێك هێرشی كردبێته سه‌ر هه‌ر باڵیۆزخانه‌یه‌كی عه‌ره‌بی یان بیانی ئه‌وا سه‌ر به ره‌وتی سه‌در نییه.
سه‌در داوای خۆپیشاندانی نوێی كرد بۆ چاكسازی سه‌رۆكایه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی پێشتر داوای چاكسازی وه‌زاری ده‌كرد، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه ئه‌وان ئاماده‌ن پشتیوانی له گۆڕینی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه یان دوانیان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها روونیشی كرده‌وه، كه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانه‌ی دروست كرد، پاك نه‌بوو، له‌سه‌ر بنه‌مای تۆقاندن و پاره به‌خشینه‌وه و به‌رتیل پێدان بوو.
سه‌در ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه ئه‌و بۆیه له مانگرتنه‌كه كشایه‌وه تا وڵات راده‌ستی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق نه‌كات، ئه‌و گوتی ” له خۆپیشاندانه‌كان كشامه‌وه، چونكه نه‌مده‌ویست عێراق له لافاوی گه‌نده‌ڵكاران ده‌ربهێنم و بیخه‌مه لافاوی مالیكییه‌وه، كه له گه‌نده‌ڵی و توندڕه‌ویدا به‌هێزترو لێهاتووتره”.