خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری رێگا لەسەر سکاڵایەکی کۆمەڵی ئیسلامی دەستبەسەر کرا
پێم راگەیاندن با لەدادگایەكی شەرعی ناكۆكیەكان چارەسەر بكەین
نوچەنێت
بەهۆی سکاڵایەکی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری رێگا لە پۆلیسی سەرا دوای شەش کاتژمێر زیندانی کردن، بەکەفالەت ئازادکرا.
دوای ئەوەی مامۆستا کرێکار لە ژمارە 44ی گۆڤاری رێگا قسە لەسەر کۆمەڵی ئیسلامی دەکات و نوسیویەتی”كۆمەڵی ئیسلامی تابووری پێنجهەمی ئێرانە و لەو نێوەندەدا دەیان كاری جاسوسیان بۆ ئێران كردووە”، ئەوحزبە داوایەکی یاسایی لەسەر گۆڤارەکە تۆمار دەکات، دوێنێ 28/12/2011 ماكوان كەریم خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری رێگا بەهۆی ئەو سکاڵاوە، بانگكرایە بنكەی پۆلیسی سەرا بەمەبەستی لێپرسینەوە، دوای شەش كاتژمێر دەست بەسەركردنی ڕەوانەی دادگا كراو بە كەفالەتی 145 هەزار دینار ئازاد كرا، ئێستاوە دۆسیەكە كراوەیە.
لەبارەی سکاڵاکەی کۆمەڵی ئیسلامی دەستبەسەرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە، خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری رێگا دەڵێت” واچاوەڕوان دەكرا كۆمەڵی ئیسلامی بە پڕەنسیپەكانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام كاری بكردایە، هەربۆیە لەپەیوەندیەكدا پێم راگەیاندن، با لەدادگایەكی شەرعی ناكۆكیەكان چارەسەر بكەین، بەڵام زۆر بەداخەوە ئەو پارتە ئیسلامیەی خۆی بەخاوەنی ئاینی پپیرۆزی ئیسلام دەزانێت لە كوردستان و خەڵكێكی بۆ ئەو مەبەستە لەدەوری خۆی كۆكردوەتەوە، راشكاوانە ووتی “ئێمە دەمانەوێت لەداگای دەوڵەت كێشەكان یەككلایی بكەینەوە”.
خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری رێگا لەسەر سکاڵایەکی کۆمەڵی ئیسلامی دەستبەسەر کراو داوای دادگایەکی شەرعی دەکات
0
Share.