نوچه- یه‌وم سابع
ئه‌میر توركی فه‌یسه‌ڵ، سه‌رۆكی پێشوی هه‌واڵگری سعودیه رایگه‌یاند، خومه‌ینی له‌سه‌ر بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قێ، ده‌سه‌ڵاتی ره‌های بۆخۆی ره‌خساندبوو، روونیشی كرده‌وه كه ئێران ته‌نها پۆپۆزسیۆن سه‌ركوت ناكات، به‌ڵكو نه‌ته‌وه‌كانی تری وه‌ك عه‌ره‌ب و توركمان و كورد و پێكهاته ئاینییه‌كانی وه‌ك سوننه و ئیسماعیلییه‌كان و به‌هائی و كرستیان و جوله‌كه‌كانیش سه‌ركوت ده‌كات و ده‌یانچه‌وسێنێته‌وه.
فه‌یسه‌ڵ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران له پاریس، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، کە خومه‌ینی هه‌وڵی ده‌دا ده‌سه‌ڵاتی خۆی نه‌ك هه‌ر به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌ڵكو به‌سه‌ر هه‌موو وڵاتانی ئیسلامی‌دا بسه‌پینێت.
سه‌رۆكی هه‌واڵگری پێشووی سعودیه دەڵێت
” هه‌نارده كردنی شۆرش” ی ئێران ناكۆكی زۆری له نێوان وڵاته ئیسلامییه‌كاندا دروست كرد، خومه‌ینی پره‌نسیپی ” هه‌نارده‌كردنی شۆرش” ی بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی دامه‌زراند.
هه‌روه‌ها توركی فه‌یسه‌ڵ گوتی ، رژێمی ئێران پشتیوانی گروپه تایفه‌گه‌رییه توندڕه‌وه‌كان ده‌كات، بۆ تێكدانی سه‌قامگیری چه‌ند ده‌وڵه‌تێك، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه نابێت ریگه به رژێمی مه‌لایه‌تی ئیران بدرێت ده‌ست له كاروباری ناوخۆی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان وه‌ربدات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه كاتێك ئاماده‌بوانی كۆنگره هوتافییان ده‌كێشا و ده‌یانگوت ” گه‌ل داوای نه‌مانی رژێمی ئێران ده‌كات” ئه‌مه‌ش وای له ئه‌میر توركی فه‌یسه‌ڵ كرد ئه‌ویش بڵێت ” هه‌روه‌ها منیش داوای نه‌مانی رژێمی ئێران ده‌كه‌م”.