نوچه-ئاژانسه‌كان
محه‌مه‌د له‌حام، سه‌رۆكی شاندی فه‌له‌ستین له كۆنگره‌ی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، له وته‌یه‌كیدا له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند” گه‌لی فه‌له‌ستین باجی گه‌وره‌ی داوه، له به‌رامبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له كاروباری ناوخۆی فه‌له‌ستین”.
هه‌روه‌ها گوتی ” رژێمی مه‌لاكانی ئیران، ته‌حه‌ددای هه‌موو جیهان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له میانه‌ی تۆخكردنه‌وه‌ی تایفه‌گه‌ری له ده‌ستوره‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها ناردنی میلیشیاكانی له سنوره‌كانییه‌وه بۆ وڵاتانی تر بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و كوشتار و فیتنه”.
له‌لای خۆشییه‌وه ساڵح قه‌لاب، وه‌زیری پێشووی راگه‌یاندنی ئه‌رده‌ن جه‌ختی كرده‌وه، كه رژێمی ئێران شۆڕشی ئیرانی له گه‌له‌كه‌ی دزیوه، هه‌روه‌ها پاره‌و داهاتی گه‌لی ئێرانی ته‌رخان كردوه بۆ كاری كوشتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و پشتیوانی كردنی گروپه تیرۆرستییه‌كان، كه تیرۆر و ئاژاوه له ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.