نوچه- ئاژانسه‌كان
ئیران، سه‌رووی لیستی ده‌وڵه‌ته ره‌گه‌زپه‌رسته‌كانی جیهانی گرتوه، به‌جۆرێك کە له پله‌ی دووه‌مدایه. به‌پێی راپرسییه‌ك له نێوان 80 ده‌وڵه‌تی جیهاندا، كه ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری سویدی ئه‌نجامییانداوه.
راپرسییه‌كه ده‌ریخستوه، كه ئێران سیاسه‌تی جیاكاری و هه‌ڵاواردن له دژی سوننه و عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانی تری سه‌ر خاكه‌كه‌ی په‌یڕه‌و ده‌كات، به‌جۆرێك ناهێڵێت عه‌ره‌به‌كان پۆشاكی عه‌ره‌بی بپۆشن و زمانی عه‌ره‌بی له قوتابخانه‌كاندا بخوێنن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئێران ناوی شاره عه‌ره‌بییه‌كانی گۆڕیوه بۆ ناوی فارسی، رێگه‌ی لێ‌گرتوون خوێندنی باڵا ته‌واو بكه‌ن، پۆستی به‌رزییان پینادات.
ره‌گه‌زپه‌رستی ئیران به‌رامبه‌ر سوننه و كورد، لە- له له‌سێداره‌دانی زیاتر له 4 هه‌زار سوننه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت له ساڵی 2011ه‌وه به تۆمه‌تی ناڕه‌وا له سێداره دراون، هه‌روه‌ها رێگه له سوننه‌كان ده‌گرێت مزگه‌وتی خۆیان هه‌بێت له شاره‌كاندا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژماره‌یان ده‌گاته نزیكه‌ی 22 ملیۆن كه‌س،
هه‌روه‌ها رێگه له فرۆشتنی په‌ڕتوكی سوننه‌ش ده‌گرێت.
راپرسییه‌كه كه له نێوان 80 وڵات ئه‌نجام درابوو،هیندستان ره‌گه‌زپه‌رستترین وڵاته و دوای ئه‌ویش ئێران دێت، له ئه‌وروپاش فه‌رەنسا نزیكه له ره‌گه‌زپه‌رستی، هه‌وره‌ها وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاش، به‌ڵام رێژه‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی له زۆرینه‌ی وڵاته ئه‌وروپی و ئه‌سكه‌نده‌نافییه‌كان به‌ره‌و كه‌می چووه.