نوچه-ناشناڵ ئینرێست
گۆڤاری ناشناڵ ئینترێستی ئه‌مریكی، له نوێترین ژماره‌یدا تیشكی خستوه‌ته سه‌ر رۆڵی ئێران، له وروژاندنی ئاژاوه له وڵاتانی كه‌نداو، ئاماژه‌شی به‌وه كردوه، كه تا ئێستاش حه‌سه‌ن روحانی سه‌رۆككۆماری ئێران، بێده‌نگه له ئاست هه‌ڕه‌شه‌كانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، له دژی به‌حره‌ین، سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی به‌حره‌ین به لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌حره‌ینی له عیسا قاسم، به تۆمه‌تی بانگه‌شه كردن بۆ ئاژاوه‌گێڕی له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ری.
سوله‌یمانی هێرشی كرده سه‌ر شانشینی به‌حره‌ین و ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه لێسه‌ندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زنامه له عیسا قاسم هه‌ڵه‌ی سوره، كه به‌هۆیه‌وه ئاگر له وڵات و هه‌موو ناوچه‌كه هه‌ڵده‌گیرسێت.
گۆڤاره‌كه هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ناكۆكی نێوان روحانی و خامنه‌یی، خه‌ریكه به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێت، دوای ئه‌وه‌ی روحانی یه‌كه‌مین ره‌خنه‌ی خۆی ئاراسته‌ی خامنه‌یی كرد، له‌كاتی گفتوگۆ كردنی له‌گه‌ڵ مامۆستایانی زانكۆ گوتی ” ئێران ناتوانێت له‌رووی زانستی و ته‌كنیكییه‌وه پێشبكه‌وێت، ئه‌گه‌ر ده‌رگا له‌به‌رده‌م جیهانی ده‌ره‌وه‌دا دابخات”.
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت، روحانی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌یه‌وێت له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه وێنه‌ی ئێران جوان بكات، هه‌ست به دڵه‌ڕاوكێ ده‌كات سه‌باره‌ت به رۆڵی ئێران كه بوه‌ته هۆی ناسه‌قامگیری دۆخی سوریا و یه‌مه‌ن و عێراق.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، ئه‌و هێرشه ئاژاوه گێڕییانه‌ی له تاران روویدا كاتێك له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی سه‌ر به سوپای پاسدارانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له تاران، ئێرانی زیاتر دابڕی له دراوسێكانی.
ده‌ستێوه‌ردانی بێ چه‌ندوچوونی قاسم سوله‌یمانی له شانشینی به‌حره‌ین هه‌ستی سوله‌یمانی و خامنه‌یی ده‌رخست به‌وه‌ی كه توانای سه‌پاندنی هێزی خۆیان هه‌یه له ناوچه‌كه‌دا. له كا تێكدا ئێران دوای ده ساڵ له دابڕان ده‌یه‌وێت له گۆڕه‌پانی جیهانیدا خۆی ده‌ربخات، به‌ڵام سوله‌یمانی و هه‌ندێ له نزیكه‌كانی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران جڵه‌وی كاره‌كانییان گرتوه‌ته ده‌ست و هه‌ر كرانه‌وه‌یه‌ك به‌رووی جیهاندا له‌ناوده‌به‌ن.
گۆڤاره‌كه ده‌ڵێت، بارگرژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان به‌حره‌ین و ئێران دوای ئه‌وه دێت كه به‌حره‌ین ده‌ستی گرت به‌سه‌ر بڕێكی زۆری چه‌كی پیشكه‌وتوو، له‌ناویاندا موشه‌كی دژه تانك، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بۆ گروپه توندڕه‌وه به‌حره‌ینییه‌كانی وه‌ك هاوپه‌یمانی گه‌نجانی 14ی فێبرایه‌ر و سه‌رایای موختار نێردرابوون، جه‌ختی كردبوه‌وه كه ئه‌و چه‌كانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه نێردرابوون و له كارگه حكومییه‌كانی ئێران‌دا دروست كراون و له ده‌ستی گروپ و كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ره‌وه‌ی یاسا نابینرێن، هه‌روه‌ها به‌حره‌ین چه‌ندین هه‌وڵی تارانی بۆ به‌قاچاخ بردنی چه‌ك له‌باربردوه.
گۆڤاره‌كه به‌وه‌كۆتایی پێهێناوه كه، ئێران به‌قاچاخ بردنی چه‌كی بۆ به‌حره‌ین و ده‌وڵه‌تانی تری كه‌نداو دووهێنده كردوه، له‌رووی كواڵێتی و چه‌ندێتیشه‌وه، ئه‌مه‌ش هه‌وڵێكه بۆ كردنه‌وه‌ی به‌ره‌ی جه‌نگی نوێ.