رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی کوردستان راگەیانرا
نوچەنێت
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێم له رۆژی 27ی ئه‌یلولی 2012دا ئه‌نجام ده‌درێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا رۆژی 27/9/2012 دیاری بكرێت بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان”.
به‌گوێره‌ی نووسراوی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ژماره 3231، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ده‌رچووه، “دوای راوێژ له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، رۆژی 27/9/2012 وه‌كو واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان دیاریكراوه”.
هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه “وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردراون كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌كاری پێویست ئه‌نجام بده‌ن”.