نوچە-ئیسنا
جۆن پریسکۆت، جێگری ئە وکاتی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت:جەنگی عێراق بڕیاریکی نایاسایی و کارەساتبار بوو، هەر بۆیە ئامادەیە داوای لیبوردن لە کۆنەسەربازانی بەریتانی و کەسوکاری کوژراوەکانی شەڕی عێراق بکات.
پریسکۆت، پشتگیری بێ ئەم لاو وئەولای تۆنی بلێری، لە جۆرج دەببلیو بۆذش، بۆ هێرش کردنە سەر عیراق، بە روخێنەر وەسف کردووە.
جۆن پریسکۆت، لە مەودای ساڵەکانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٧ جێگری تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی بەریتانیا بووە.پریسکۆت لە وتارێکدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە لە ساندی میرێر بڵاو بۆتەوە نووسیویەتی: بە ئەو پەڕی داخ و توڕەبوون دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی کوفی عەننان، سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، کە پێی وابوو شەڕی عێراق شەڕێکی نایاساییە.
جێی ئاماژەیە، کە تۆنی بلێر لە نامەیەکدا بۆ بۆش نووسیویەتی: هەر چی رووبدات لە گەڵتم.