ناتۆ: ئامادەین لە گەڵ روسیا وتووێژ بکەین

0

نوچە-مهر

ناتۆ دوای دوو رۆژ کۆبوونەوەی لە وارشۆ، بە دەرکردنی راگەیێندراویک دەڵێت ئامادەیە لە گەڵ روسیا وتووێژ بکات.

بە گوێرەی راپۆرتێکی رادیۆ ئەڵمانیا،هاوپەیمانێتی ئەتڵەنتیکی باکور، ناسراو بە ناتۆ باس لەوە دەکات، کە ناتۆ ئامادەیی هەیە سەبارەت بە جێگیرکردنی سیستمی موشەکی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا لە گەڵ روسیا، بکەوێتە وتووێژەوە، بابەتێک کە بۆتە پرسێکی ئاڵۆز و جێی ناکۆک لە نێوان ئەم رێکخراوە و روسیا.

جێگیر کردنی سیستمی موشەکی ئەمریکا، لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا بە تایبەت بە تەرکیزکردنە سەر رۆمانیا، بووە هۆی ئەوەی کە ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا رایبگەیێنێت، کە وڵاتەکەی بۆ بەرپەرچ دانەوەی ئەم سیستمە موشەکیە هەموو رێ وشوێنێکی ئەمنی و بەرگریکارانەی گرتۆتە بەر.

لە درێژەی راگەیێندراوەکەی ناتۆدا هاتووە: ئەم رێکخراوەیە نایهەوێ گۆڕانکاری لە سیستمی بەرگری موشەکی خۆی پێکبێنێت، بەڵام هاوکات جەختیشی لەوە کردۆتەوە کە ناکرێ بۆ بەرەوروبوونەوە لە بەرامبەر موشەکە ستراتیژییەکانی روسیا بە کاربهێنرێت.

٢٨ وڵاتی ئەندام لە ناتۆ هەروەها رایانگەیاندووە، کە روسیا لە مەسەلەی پێشێلکردنی و دەستدرێکی کردنە سەر نیمچە دوورگەی کریمە لە دەریای رەش بەرپرسیارە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com