بەریتانیا دووبارەکردنەوەی گشتپرسی رەتکردەوە

0

نوچەنێت-مهر

بە لە بەرچاو نەگرتنی تۆماری زیاتر لە 4 ملیۆن واژۆی بەریتانیەکان، دەوڵەتی بەریتانیا بۆ دووبارەکردنەوەی گشتپرسی جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا، بەرگری لە ئەنجامی گشتپرسیەکەی 23 حەزەیران دەکات کە خەڵکی بەریتانیا دەنگیان بە چوونە دەرەوەی وڵاتەکەیان لە یەکێتی ئەوروپادا.

بە گوێرەی ئیندێپێندێت، بەریتانیا لە گەڵ داواکاری زیاتر لە 4 ملیۆن خەڵکی ئەم وڵاتە بۆ دووبارەکردنەوەی گشتپرسی چوونە دەرەوەیان مانەوە لە یەکیتی ئەوروپا رەزامەندی دەرنەبڕیوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا بە دەرکردنی راگەیێندراوێک رایگەیاند، کە لە گشتپرسییەکەی 23ی حوزەیران 33  ملیۆن کەس دەنگیان بە چوونەدەرەوە لە یەکیتی ئەوروپا داوە، هەر بۆیە دەبێ رێز لە دەنگەکانیان بگیردرێت.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هەروەها جەخت لەوە کراوەتەوە، کە دەبێ رەوتی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا بە خێرایی دەستپێبکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com