تورکیا لە گەڵ مانەوەی ئەسەد لە قۆناغی ئینتقالی دژایەتی ناکات

0

نوچەنێت-دیپلماسی ایرانی

سەرچاوەکانی ئاگادار لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە رۆژنامەی شەرقولئەوسەتیان راگەیاندووە، کە تورکیا لە گەڵ مانەوەی بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا لە ماوەی قۆناغی ئینتقالی دژایەتی ناکات.

ئەم سەرچاوانە بە شەرقولئەوسەتیان گوتووە: تورکیا بەرەو ئاراستەیەک دەچێت، کە دژایەتی مانەوەی ئەسەد لە قۆناغی ئینتقالی ناکات، قۆناغێک کە بە دەورانێکی کورت ماوە هەژمار دەکرێت.

بە گوێرەی ئەم راپۆرتەی شەرقولئەوسەت، بڕیار نییە کە تورکیا لە سەر چوونی بەشار ئەسەد، کە یەکێک لە هەڵوێستە روونەکانی ئەنقەرە بەرامبەر بە سەرۆککۆماری سوریا-یە پاشەکشە بکات، بەڵام ئەگەر رێککەوتنێک دەربارەی قەیرانی سوریا، کە ئەمریکا و روسیا تیایدا بەشدار بن، مەرج نییە تورکیا لە لە گەڵ مانەوەی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات کە بە قۆناغێکی ئینتقالی 6 مانگە هەژمار دەکرێ، دژایەتی هەبێت.

سەرچاوەکان جەختیان لەوە کردۆتەوە، ئەم گۆڕانە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا هەمبەر بە سوریا و سەرۆککۆماری ئەم وڵاتە دەگەڕێتەوە، بۆ مەترسی کورد لە رۆژئاوا و ئەو زیان و خەسارانەی کە بە بەرژەوەندی باڵای ئەم وڵاتە دەگات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com