سلێمانی: مفه‌وه‌زێكی ئاسایش هێرشده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی منداڵان
نوچەنێت خەندان
سه‌رچاوه‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی رایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی مفه‌وه‌زێكی ئاسایش كێشه‌ی ناوه‌ته‌وه له‌ناو نه‌خۆشخانه‌كه‌یاندا، رووبه‌ڕووی دادگایان كردووه‌ته‌وه‌و له‌ئێستادا به‌ندكراوه.
محه‌مه‌د عه‌لی، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی، به سایتی (خه‌ندان)ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردو‌و مفه‌وه‌زێكی ئاسایش هێرسی كردووه‌ته‌سه‌ر كارمه‌ندو پزیشكه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌مان، به‌و هۆیه‌شه‌وه ئێستا ئه‌و مفه‌وه‌زه به‌ند كراوه‌و دراوه‌ته دادگا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: هۆكاری دروستبو‌ونی كێشه‌كه له‌وه‌وه سه‌ریهه‌ڵدا، كاتێك ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی منداڵێكیان هێنابوو بۆ نه‌خۆشخانه‌و له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی نه‌خۆشخانه‌كه‌و بو‌ونی كه‌سی دیكه له‌پێش ئه‌وانه‌وه، ئه‌و مفه‌وه‌زه كردو‌ویه‌تی به‌هه‌راو په‌لاماردان و پاشان چه‌قۆشی ده‌رهێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، نه‌خۆش و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م نه‌خۆشخانه‌كه‌یان چۆڵكرد‌ووه‌و پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌یان له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ك شتێكی گه‌وره‌تر ر‌ووبدات، پاشان تیمی پاسه‌وانی نه‌خۆشخانه‌كه فریای كێشه‌كه كه‌وتو‌ون.
محه‌مه‌د عه‌لی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، پاش چاره‌سه‌ركردنی منداڵه‌كه‌و راده‌ستكردنه‌وه‌ی به هاوسه‌ری كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش، دایكی منداڵه‌كه به پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی وتو‌وه “ئه‌گه‌ر ده‌مانچه‌م پێبوایه كه‌سێكتانم ده‌كوشت”.
به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی نه‌خۆشخانه‌ی منداڵانی سلێمانی راشیگه‌یاند: “به‌ئاسانی له‌و مفه‌وه‌زه‌ی ئاسایش خۆش نابن”.
ئاسایشێکی یەکێتی هێرش دەکاتە سەر پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەی مناڵانی سلێمانی
0
Share.