ئەمریکا ١٠٠٠ سەرباز لە- لەهستان جێگیر دەکات

0

نوچە-دیپلماسی ایرانی

سەرۆککۆماری ئەمریکا دەڵێت وڵاتەکەی  بە نیازە هێزێکی تایبەت کە ژمارەیان ١٠٠٠ کەسە رەوانەی لەهستان بکات.

باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، ئەم هەوالە رادەگەیەنێت و دەڵێت، ناردنی ئەم هێزە بەشێکە لە پلانی سەربازی ناتۆ، بۆ بردنە سەرەوەی توانای بەرگری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا.

ئۆباما ئەم بڕیارەی دوای ئەوە دەرکرد، کە لە پەراوێزی دانیشتننی لوتکەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە وارشۆ، لە گەڵ سەرۆککۆماری لەهستان دیداروچاوپێکەوتنی هەبوو.

ئۆباما لەم بارەوە راشیگەیاندووە، کە بەرێژەیەکی زۆرتر کەرەسەی پێشکەوتووتری جەنگی لە لەهستان جێگیر دەکەن.

ئەم بڕیارە لە کاتێکدا ئاشکرا دەبێت، کە پێشتر روسیا سەبارەت بە رەوتی سەربازی ناتۆ و ئەمریکا، لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ئەوروپا بە تایبەت لە رۆمانیا،لەهستان و چێک هۆشداری دابوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com