نوچە-مهر
یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ، رۆژی هەینی بە ئامانجی بەهێزترکردنی هاوکاریەکەنیان لە بواری بەرەوروبوونەوەی کێشەی ئەمنی و، بە تایبەتی هێرشە سایبەریەکان و قەیرانی پەنابەران بەڵگەی هاوکاری ستراتیژیان واژۆکرد.
یەنس ستۆڵنبێرگ، سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ئەتڵەنتیکی باکور(ناتۆ) لە میانەی کۆنفڕاسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش، لە گەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا لە وارشۆ رایگەیاند، ئەم بەڵگەیە پاڵنەر و فاکتەرێکی گرنگە بۆ هاوپەیمانێتی نیوان دوو لایەن.
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ئەتڵەنتیکی باکور دەڵێت: ئەم بڕیارە دەفرەتێکی باشتر دەخاتە بەردەم یەکێتی ئەوروپا و ناتۆ، بۆ لێکنزیکبوونەوە و هاوکاری بەرفراوانتر. راشیگەینادووە، کە وڵاتانی ئەندام لە هەر دوو رێکخرای ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا لەم ساڵانەی دوایی بەرەورووی کۆمەڵێک کێشە و قەیران بوونەتەوە کە چاوەڕواننەکراو بوون.