سوپای بەریتانیا، بڕیاری چوونی ژنانی بۆ بەرەکانی پێشەوەی جەنگ دەرکرد

0

نوچە-شفقنا

بە پێی بڕیاڕێکی سوپای بەریتانیا، رێگە بە هێزەکانی ژنی ئەندام لەم سوپایە دەدرێت، کە ئامادەی بەرەکانی پێشەوەی جەنگ بن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرەنسا، پێشتر چوونی ئەندامانی سوپای بەریتانیا بۆ بەرەکانی جەنگ نایاسایی بوو، بەڵام سوپای ئەم وڵاتە رایگەیاندووە کە لە دوای هەڵسەنگاندن و لێکۆڵینەوەیەکی زۆرسەبارەت بە توانای بەدەنی ژنان  ولە ناونەچوونی یەکگرتوویی یەکینەکانی سوپا، ئەم قەدەغەیە هەڵگیراوە.

بە پێی ئەم بڕیارە، ژنان لە سێ ساڵی ئایندەدا، دەتوانن بچنە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ. ئەم بڕیارەی سوپای بەریتانیا دوای ئەوە دێ، کە ئەمریکاش بڕیارێکی هاوشێوەی دەرکردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com