نوچەنێت- عه‌ره‌بی جه‌دید
چه‌ند ده‌زگایه‌كی حكومی و هه‌واڵگری له به‌غدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاشكرایانكرد، پلانێكی نێوده‌وڵه‌تی گشتگیر له ئارادایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی سه‌لامه‌ت كه بتوانن ئه‌و كه‌سه ئه‌وروپاییانه‌ی چونه ناو داعش بیانگه‌ڕێننه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت كه ئه‌و چه‌كدارانه رایانگه‌یاندووه “په‌شیمانن له‌وه‌ی وڵاته‌كانی خۆیان به‌جێ هێشتووه و چونه ناو داعش، ئه‌وان بوونه قوربانی فیلمه ریكلامییه‌كان، دوای گه‌یشتنیان به خاكی داعش راستی دۆخه‌كه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه”.
به پێی گوته‌ی به‌رپرسێك له ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتمانی له به‌غدا “فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا له ره‌گه‌زنامه جیاوه‌زه‌كان، به تایبه‌ت ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و كه‌نه‌دا كار ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌ك كه بتوانن ئه‌وانه‌ی په‌شیمانن له چونه ناو داعش، خۆیان راده‌ست بكه‌ن”.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له 2ی ئه‌م مانگه له به‌غدا ئه‌نجامدراوه بۆ گفتوگۆ كردن له باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، داواكاری زۆریان بۆ هاتووه له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی چوونه ناو داعش كه زۆرینه‌یان ئه‌وروپین و ئاره‌زووی گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت خۆیان راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كانیان بكه‌نه‌وه.
ئه‌و چه‌كدارانه په‌شیمانی خۆیان ده‌ربڕیووه، له‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه و باسی دۆخی ناهه‌مواری خۆیان كردووه له ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، ئه‌وان باسی خۆیان بۆ خێزانه‌كانیان كردووه، ئه‌وانیش ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كانیان لێ ئاگادار كردۆته‌وه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له نوسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، روونیشی كرده‌وه كه تا ئێستا گفتوگۆ كردن له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته به‌رده‌وامه “به تایبه‌ت سه‌باره‌ت به جێبه‌جێ كردنی كاره‌كه و دۆزینه‌وه‌ی رێگایه‌كی سه‌لامه‌ت بۆیان”.
ئه‌و سه‌رچاوانه روونیان كردۆته‌وه كه “ئه‌و توێژه‌ی ناو داعش ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی زانیاری و له هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێته لێدانێك بۆ جه‌ماوه‌ری داعش و ئامێری به‌سه‌رباز كردنی خه‌ڵك له كار ده‌كه‌وێت، كه ده‌ماری مانه‌وه‌ی داعشه”.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه “نازانرێت كه ئه‌م بابه‌ته باڵی سوریای داعش‌یش ده‌گرێته‌وه یان نا، زانیارییه‌كانمان ته‌نها تایبه‌تن به عێراق”.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی هه‌واڵگرییە جه‌ختیشی كرده‌وه كه “هێرشه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له مانگی ته‌مموزدا له عێراق، به رێژه‌ی 30% زیادی كردووه، به به‌راورد له گه‌ڵ مانگی رابردوو”.
هه‌روه‌ها گوتی “ئێستا گفتوگۆكان ده‌رباره‌ی مه‌ترسییه‌كانی بڵاو بوونه‌وه‌ی داعشه وه‌ك شانه‌ی نوستوو، له بڕی ئه‌وه‌ی له ناوچه‌یه‌كی سنورداردا كۆببنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی فشار ده‌خرێته سه‌ریان، ئێستا به دوای چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌دا ده‌گه‌ڕێن”.