نوچه‌نێت-به‌غدا
عالیه نوسه‌یف ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ی مالیكی ده‌ڵێ، دوای جه‌ژن فشار ده‌خه‌نه سه‌ر حكومه‌تی عێراق، تا سكاڵا له دژی به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانان تۆماربكه‌ن له پرسی داگیركردنی عێراقدا.
نوسه‌یف گوتوویه‌تی، تانه‌ش له بڕیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كوێت ده‌ده‌ین، به تایبه‌ت ئه‌و هه‌موو پاره‌یه‌ی ماوه‌ی پێشوو، له لایه‌ن عێراقەوە به كوێت دراوه، چونكه عێراق له‌ژێر به‌ندی حه‌وتدا بووه.
نوسه‌یف گوتوویه‌تی، عێراق له بارێكی وەهادا نه‌دەبوو فشاری لێبكرێت قه‌ره‌بووی كوێت بكاته‌وه، بۆیه به نایاسایی ئه‌و پاره‌یه‌ی به كوێت داوه له ژێر فشاری هاوپه‌یماناندا.
به وته‌ی نوسه‌یف هه‌وڵه‌كانی ئه‌وان له دوای جه‌ژنه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن.
له باره‌ی ئازادكردنی عێراق له ژێر ده‌ستی سه‌دامی دیكتاتۆر، له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه، نوسه‌یف گوتوویه‌تی “هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌بێ به‌هانه عێراقیان داگیركرد و له كاتی فه‌رمانڕه‌وایكردنی عێراقدا، یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان پێشێلكردووه، به‌وه‌ی داموده‌زگاكانی عێراقیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه”.