نوچه‌نێت-عێراق پرێس
عه‌مید “ئیره‌ج مه‌سجدی” راوێژكاری باڵای سوپای پاسدارانی ئێران به فه‌رمی به‌شداریكردنی وڵاته‌كه‌ی له جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ راگه‌یاند.
مه‌سجدی، كە راوێژكاری باڵای قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانه، له نوێترین لێدوانی‌دا ده‌ڵێ، ئێران راوێژكار و شاره‌زای سه‌ربازی ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات، به مه‌به‌ستی پشتیوانی هێزه عێراقییه‌كان له شه‌ڕی موسڵ.
فه‌رمانده باڵا سه‌ربازییه‌كه‌ی ئێران ده‌ڵێ، داعش له موسڵ هێزێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و جه‌نگی كۆنترۆڵكردنه‌وەی شاره‌كه یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێ.