بان کی مۆن: تاقیکردنەوە موشەکیەکانی ئێران دژ بە رێککەوتنی ئەتۆمییە

0

نوچەنێت-ئیرنا

ئاژانسی رۆیتەرز دەڵێت: بان کی مۆن سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکی نهێنیدا رایگەیاندووە، کە تاقیکردنەوە موشەکیەکانی ئێران لە گەڵ رۆحی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ناگونجێت.

ئاژانسی رۆیتەرز، کە دەستی بەم راپۆرتە نهێنییەی بانک مۆن راگەیشتووە، لەم بارەیەوە نووسیویەتی، راشکاوانە نەبوونی بان کی مۆن لە پەیوەندی لە گەڵ ئەوەی کە ئایا تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئێران پێشێل کردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، دەبێتەوە هۆی ئەوەی کە زەمینە بۆ دانانی گەمارۆی نوێ لە دژی ئێران لاوازتر بێت.

بە گوێرەی رۆیتەرز، بان کی مۆن لە راپۆرتەکەی خۆیدا کە ئاراستەی  ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانی کردووە دەڵێت: داوا لە ئیران دەکرێ کە خۆی لە تاقیکردنەوەی موشەکە بالستیەکان ببوێرێت، چون ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی و پەرەپێدانی ناکۆکییەکانی ناوچەکە.

بانک کی مۆن لە راپۆرتەکەی خۆیدا ئەوەش دەخاتەڕوو، سەرباری ئەوەی کە لێکدانەوەی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایش لە ئەستۆی خودی ئەنجومەنەکەیە، بەڵام من لەو رووەوە نیگەرانم کە ئەم جۆرە تاقیکردنەوانە لە گەڵ رۆحی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران و ولاتانی زلهێزی جیهان نایەتەوە.

جێی ئاماژەیە، لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵ هەر یەکە لە وڵاتانی فەڕەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لە نامەیەکی هاوبەش کە ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشیان کردبوو، خوازیاری وەرگرتنی هەڵوێست و کاردانەوەی ئەم ئەنجومەنە بوون بەرامبەر بە تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئێران.

ئەم وڵاتانە، هەروەها داوایان لە بان کی مۆن کردبوو، کە راشکاوانە رایبگەیێنێ، کە تاقیکردنەوە موشەکییەکانی ئێران لە گەڵ بڕیاری ژمارە 2231ی ئەنجومەنی ئاسایش یەک ناگرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com