نوچەنێت-مهر
دوابەدوای رووداوە تیرۆرستییەکەی بەغدا کە سەدان کوژراو وبرینداری لێکەوتەوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی و دەزگای زانیاری ئەم شارەی لە پۆستەکانیان لادا.
بە گوێرەی فورات نیوز، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیانێک باس لە وەلانانی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئەم شارە دەکات.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکەی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای ئەمنی و زانیاری ئەم شارە لە کار لادراون.
لە رۆژانی رابردوودا و دوابەدوای تەقینەوە و هێرشە تیرۆرستییەکانی سەر ناوچەی کەڕادەی بەغدای پاتەخت، کە بووە بە هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان کەس لە خەڵکی ئەم شارە، محمد سالم الغبان وەزیری ناوخۆی ئەم وڵاتە دەستیلەکارکێشایەوە.