حاكم سەرحان: دووشەممە پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

 ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بڕیارە دووشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەران كۆببێتەوە و پەرلەمانتارانی مانگرتووش ئیمزا بۆ لادانی سەرۆكی ئەنجوومەن كۆدەكەنەوە.

  لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، حاكم سەرحان سلێڤانەیی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی زەرد، سەبارەت بە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: بڕیارە هەفتەی داهاتوو رۆژی دووشەممە 11-7-2016، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای پشووی هاوینە ئەنجامبدات و گفتوگۆ لە بارەی دۆخی ئەمنییەوە بكرێت و بەرپرسانی ئەمنیش بانگهێشت بكرێن بۆ لێپرسینەوە لە سەر تەقینەوەكانی كەڕادە.

 حاكم سەرحان ئاماژە بەوە دەدات، دوای دەرچوونی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بە هەڵوەشاندنەوەی كۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی مانگرتوو، هەوڵدەدەن لە رۆژی دووشەممەدا، ئیمزا بۆ لە سەر كار لابردنی سەرۆكی پەرلەمان كۆ بكەنەوە و پشێویش لەو كۆبوونەوەیەدا دروست بكەن.

 ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی”تا ئێستا ئاگادار نەكراوینەتەوە وەك كورد، بۆ بەشداری لەو كۆبوونەوەیە، بەڵام پێموایە بەشدار دەبین و هیچ كێشەیەك نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com