نوچەنێت-شفقنا
سکرتێری گشتی هاوپەیمانێتی ئەتڵەنتیکی باکور جەخت لەوە دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک نایانهەوێ بەرەوڕووی روسیا ببنەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەڕەنسا، لە کاتێکدا ئەندامانی ناتۆ لە وەرشۆی پایتەختی لەهستان، کۆبوونەتەوە تا چۆنییەتی هەڵسوکەووت لە گەڵ روسیا و چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا تاوتوێ بکەن، یەنس ستۆڵنبێرگ، سکرتێری گشتی هێزەکانی ناتۆ جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئەم هاوپەیمانێتییە بە هیچ شێوەیەک لە پلانیدا نییە بەرەوڕووی روسیا ببێتەوە.
کۆبوونەوەی سەرۆکی وڵاتانی ناتۆ لە وەرشۆ لە کاتێکفایە، کە ئەم وڵاتانە سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییەکانی بەریتانیا لە گەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپی نیگەرانی خۆیان خستۆتەڕوو.