نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
شه‌یما قاسم، شاجوانی عێراق رابه‌رایه‌تی خۆپیشاندانێكی كرد له به‌غدا له به‌رامبه‌ر كوژرانی زیاتر له 250 كه‌س له خراپترین هێرشی تیرۆرستیدا له پایته‌ختی عێراق.
خۆپیشاندانه‌كه، كه ده‌یان كه‌س به‌شدارییان تێدا كردبوو، شه‌وی چوارشه‌ممه له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه له ناوچه‌ی كه‌راده ده‌ستی پێكرد به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز، كه باره‌گا و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی لێیه.
خۆپیشانده‌ران دروشمی دژی حكومه‌تیان ده‌وته‌وه تۆمه‌تباریان كرد به گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌می له پاراستنی گیانی هاووڵاتییاندا.
گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بوه‌ته‌وه، كه هێزه ئه‌منییه‌كان گازی فرمێسك رێژ به‌سه‌ر خۆپیشانده‌راندا ده‌ڕێژن بۆ بڵاوه پێكردنیان، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌س بوونی ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر، کە له ناویاندا شه‌یمای شاجوانی عێراقە.