نوچەنێت-ئه‌لعه‌ره‌بیه
ئه‌هوازییه‌كان هیچ بۆنه‌یه‌كی ئایینی له ده‌ست ناده‌ن به بێ ئه‌نجامدانی گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران پێی دڵخۆش نین، به تایبه‌ت له جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا.
دواهه‌مین خۆپیشاندانیان دوێنێ بوو، كاتێك گه‌نجه‌كانی هه‌رێمه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی باشوری رۆژئاوای ئێران، ستایشی هه‌ڵوێسته‌كانی سعودییه‌یان كرد و جه‌ختیان كرده‌وه، كه پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی سعودیه ده‌كه‌ن له دژی پلانه‌كانی ئێران بۆ فراوانخوازی له ناوچه‌كه‌دا.
چالاكوانه ئه‌هوازییه‌كان، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، داوایان له هاووڵاتییان و به تایبه‌ت گه‌نجه‌كان كرد، كه جل‌و به‌رگی عه‌ره‌بی له به‌ر بكه‌ن و جه‌ژنه پیرۆزه‌ی به كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ن، له پیناو سه‌لماندنی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی خۆیان له‌و هه‌رێمه‌دا، كه بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵ و پلانه‌كانی ئێران بۆ سڕینه‌وه‌ی ناسنامه عه‌ره‌بییه‌كه‌ی.
پیشتریش ئه‌هوازییه‌كان له زۆر بۆنه‌دا خۆپیشاندانیان ئه‌نجامداوه بۆ پشتگیری كردن له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سعودیه له یه‌مه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاندووه، سه‌باره‌ت به به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌ركوتكردنی گه‌لی سوریا و ره‌دكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی.
له مانگی مایسی 2015، شه‌قامه‌كانی ئه‌هواز پڕ بوون له جه‌ژن و خۆشی، كاتێك ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سعودیه له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی كه‌نداو دژی میلیشیا حوسییه‌كان له یه‌مه‌ن ده‌ستی پێكرد.