نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
كازم حه‌سه‌ن جبوری، كه هاووڵاتییه‌كی عێراقییه و به‌شدار بوو له شكاندنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حوسێن له كاتی هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆ به‌غدای پایته‌خت له ساڵی 2003، ده‌ڵێت دۆخی وڵات له سه‌رده‌می سه‌دامدا زۆر له ئێستا باشتر بوو.
جبوری كه هاووڵاتییه‌كی شیعه‌یه گوتی “هیوا ده‌خوازم سه‌دام بگه‌ڕێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و زۆر له كه‌سه نزیكه‌كانمی له سێداره‌دا، به‌ڵام له‌م سیاسه‌توان و پیاوه ئایینیانه‌ی كه عێراقییان به‌م دۆخه‌ی ئێستا گه‌یاندووه باشتر بوو” وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و پارته سیاسییانه‌ی له دوای ساڵی 2003 ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست.
جبوری كه ته‌مه‌نی 58 ساڵه، ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی شكاندنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام دەڵێت، من په‌شیمانم له شكاندنی په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام.
جێگه‌ی باسه په‌یكه‌ره‌كه‌ی سه‌دام حسێن، سەرۆکی ئەوکاتی عێراق، كه به‌رزییه‌كه‌ی 12 مه‌تر بوو، له 9ی نیسانی 2003 دوای كه‌مێك له هێرشی جبوری و هه‌ندێك هاووڵاتی عێراقی تر بۆ سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه، سه‌ربازه‌كانی مارێنزی ئه‌مریكا خستیانه خواره‌وه.
هه‌موو شاشه‌كانی تیڤی له هه‌موو لایه‌كی جیهان وێنه‌ی خستنه خواره‌وه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌یان گواسته‌وه، ئه‌م هه‌نگاوه بوه هێمای كۆتایی هاتنی حوكمی سه‌دام حسێن بوو، كه بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ سەرۆکی عێراق بوو.