نوچه‌نێت-سی ئێن ئێن
له نوێترین به‌یاننامه‌یدا، رێكخراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، حكومه‌تی عێراق ئه‌نجامی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه ده‌شارێته‌وه كه سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له فه‌لوجه ئه‌نجامدراون و پێشلكاری نوێش ئه‌نجامدراون.
رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده 4ی ئه‌م مانگه حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه كرد، سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییانه و سێ رۆژ دوای ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به ده‌ستگیركردنی چه‌ند كه‌سێك له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌دا، كه چی به‌رپرسانی عێراقی زانیاری پێویستیان نه‌دركاندووه سه‌باره‌ت به بارودۆخی لێكۆڵینه‌وه‌كه و ئه‌وه‌ی كێ پێی هه‌ڵده‌ستێ و تا ئێستا چۆن و چه‌نده هه‌نگاو هه‌ڵنراون.
جۆ ستۆرك، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له لێدوانێكدا ده‌ڵێت، “شكستهێنانی عێراق له لێپرسینه‌وه‌ی چه‌كداران و فه‌رمانده‌كان، سه‌باره‌ت به پێشێلكارییه گه‌وره‌كانی مافی مرۆڤ، ئاماژه‌یەكی مه‌ترسیداره سه‌باره‌ت به جه‌نگی داهاتووی موسڵ. لێپێچینه‌وه و لێكۆلینه‌وه‌ی جدی زۆر پێویستن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانیان و كه‌س و كاریان فه‌راهه‌م بكرێ، هه‌م وا له هێزه حكومییه‌كانی عێراق بكات سڵ بكه‌نه‌وه له ئه‌نجامدانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ”.
هیومان رایتس ۆچ ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای پرۆسه سه‌ربازییه‌كانی فه‌لوجه‌وه حه‌یده‌ر عه‌بادی گوتی، كه رێوشوێنی پێویست گیراونه‌ته‌به‌ر بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كان، كه چی هه‌ر دوای دوو هه‌فته له‌و پرۆسانه زانیاری بڵاوبوونه‌وه كه ئاماژه‌یان كرد به كوشتاری خه‌ڵك، ده‌ستگیر كردن، ئه‌شكه‌نجه‌دان و شێواندنی ته‌رمه‌كان له لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه.
رێكخراوه‌كه داوا له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه و به دواداچوون بۆ ئه‌و بابه‌تانه ده‌ستپێبكه‌ن و لێكۆڵینه‌وه‌كان له لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ ئه‌نجامبدرێن و روونبكرێنه‌وه، ئایا پێشێلكارییه‌كانی مافی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌دار و به‌ربڵاو ئه‌نجامده‌درێن یان نا.