نوچه‌نێت- سكای نیوز
فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌ت بڕیاری له سێداره‌دان ده‌رهه‌ق به سزادراوان جێبه‌جێ نه‌كات، ئه‌وه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌و سزادراوانه له سێداره ده‌ده‌ن.
ئه‌وس خه‌فاجی، دامه‌زرێنه‌ری میلیشیاكانی ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس، ده‌ڵێ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچووه، ده‌بێت كرده‌ی له سێداره‌دانیان له سه‌ر جێبه‌جێ بكرێت.
خه‌فاجی هه‌ڕه‌شه ده‌كات”ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌كانی له سێداره‌دان له لایه‌ن حكومه‌ت جێبه‌جێنه‌كرێن، ئه‌وه هێزه‌كانی ئه‌بو فه‌زڵ عه‌باس خۆیان هه‌ڵده‌ستن به له سێداره‌دانی ئه‌و تاوانبارانه”.
خه‌فاجی، به‌وه ناسراوه كه كه‌سێكی تایفه‌گه‌رای شیعه‌یه و پێشووتریش شاری فه‌للوجه‌ی سوننه‌نشینی به “سه‌رچاوه‌ی تیرۆر” و “برینی شێرپه‌نجه‌ی عێراق” پێناسه‌كردووه.
هه‌ڕه‌شه نوێیه‌كه‌ی خه‌فاجی، ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی میلیشیاكان ده‌سه‌ڵاتیان له سه‌روی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ته‌وه‌یه و ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمی عێراق له‌رزۆك و فشه‌ڵه.
به‌غدا گڵۆپی سه‌وزی بۆ میلیشیاكان هه‌ڵكردووه، كه به دروشم و ئاڵای تایبه‌تی خۆیانه‌وه به‌شداری شه‌ڕه‌كان بكه‌ن، هه‌روه‌ك میلیشیاكان دزه‌یان كردووه‌ته نێو دام و ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، بێئه‌وه‌ی حكومه‌ت هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌ییی بنێ بۆ پاراستنی هه‌یبه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت.