نوچەنێت- ئاژانسی هه‌واڵی میهر
ئه‌مڕۆ كۆنگرێسی ئه‌مریكا دانیشتنێكی ئه‌نجام ده‌دات سه‌باره‌ت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی بۆینگی ئه‌مریكی به ئێران.
كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی كۆنگرێسی ئه‌مریكا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌یان كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه لیژنه‌ی بەشی خزمه‌تگوزاری دارایی كۆبووه‌وه، بۆ به دواداچوون وكۆسپ خستنه به‌رده‌م وه‌زاره‌تی خه‌زێنه‌ی ئه‌مریكا بۆ پێدانی مۆڵه‌ت بۆ فرۆشتنی فڕۆكه‌ی بۆینگ به ئێران، دوای ئه‌وه‌ی ئێران گرێبه‌سته‌كه‌ی له گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه واژۆ كرد.
بڕیاره وایە له‌و دانیشتنه‌دا باسی پێنه‌دانی هاوكاری دارایی به‌و كۆمپانیا و دامه‌زراوانه بكرێت كه له گه‌ڵ ئێران مامه‌ڵه‌ی دارایی ده‌كه‌ن، یان ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی خزمه‌تگوزاری دارایی پێشكه‌شی ئێران ده‌كه‌ن.
جێگه‌ی باسه كۆمپانیای بۆینگی ئه‌مریكی تایبه‌ت به دروست كردنی فڕۆكه، گرێبه‌ستێكی له گه‌ڵ ئێران واژۆ كردووه بۆ فرۆشتنی 100 فڕۆكه‌ی بۆینگ به ئێران.