نوچەنێت- ئاژانسه‌كان
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رێوشوینی تایبه‌تییان گرته به‌ر بۆ رێگرتن له سوننه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی نوێژی جه‌ژن، له هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی تارانی پایته‌خت و ده‌وروبه‌ری.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند، كه ئه‌ندامانی هێزه ئه‌منییه‌كان به جل و به‌رگی مەدەنییەوە، چه‌ندین شوێنی نوێژ كردنی سوننه‌كانیان له ناوچه‌ی ” تاران پارس” و “بونك” و شوێنی نوێژی “ساڵحیه”ی شاری ئیسلام شه‌هری باكوری رۆژئاوای تارانیان داخستوه.
له كاردانه‌وه‌یه‌كی به په‌له‌دا 18 په‌رله‌مانتار نووسراوێكی هۆشدارییان داوه‌ته وه‌زیری ناوخۆ له دژی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته به‌ر.
مه‌حمود سادقی په‌رله‌مانتاری ئێران ده‌ڵێت، ئه‌و كاره نه‌شیاوانه‌ی به‌رامبه‌ر سوننه‌ی ئێران ده‌كرێت، دژیه‌كه له گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی عه‌لی خامنه‌یی رابه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران، سه‌باره‌ت به یه‌كگرتوویی نێوان شیعه و سوننه.
له لایه‌كی ترەوه دووباره بارگرژی ئه‌منی له هه‌رێمی به‌لوچستانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه، دوای پێكدادانی نێوان سوپای پاسداران و گروپی “سوپای عه‌دل”ی به‌لوچی ئۆپۆزسیۆن، پۆلیسی ئه‌و وڵاته كوژرانی چوار كه‌سی له سوپای پاسداران پشتڕاست كرده‌وه. به‌رپرسێك له بزووتنه‌وه‌ی “سوپای عه‌دل”ی به‌لوچستانی بۆ رۆژنامه‌ی “شه‌رقلئه‌وسه‌ت” گوتی، بزووتنه‌وه‌كه‌مان 7 سه‌ربازی سوپای پاسدارانی كوشتووه.