نوچەنێت-دیپلۆماسی ئێرانی
جێگری وەزیری دارایی روسیا رایگەیاندووە، مۆسکۆ بابەتی پێدانی قەرزێکی 2.5 ملیار یۆرۆیی بە ئێران تاوتوێ دەکات.
بە گوێرەی ئاژانسی تاسی روسی، جێگری وەزیری دارایی روسیا لەم بارەیەوە رایگەیاندووە: لە چەند رۆژی داهاتوودا دەوڵەتی روسیا، سەبارەت بە پێدانی قەرزێکی 2.5 ملیار یۆرۆیی بە ئێران کۆدەبێتەوە و لەم بارەیەوە بڕیاری کۆتایی دەدات.
بە گوێرەی راپۆرتەکەی تاس، ئەم قەرزە تەرخان کراوە بۆ ئەنجامدانی دوو پرۆژەی رێگای شەمەندەفەر و وزی کارەبا.
سێرگی ترۆشاک، جێرگی وەزیری دارایی روسیا جەخت لەوە دەکاتەوە، کە دەوڵەتی روسیا بە زووترین کات بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە پێدانی ئەم قەزرە بە ئێران دەدات.