نوچەنێت-مهر
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە راپۆرتەکەی چیڵکۆت دەربارەی رۆڵ و هەڵەکانی بەریتانیا لە جەنگی عێراق تاوتوێ ناکات.
بە گوێرەی ئاژانسی سپۆتنیک، جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەم بارەیەوە گوتویەتی: ئەم وەزارەتە راپۆرتی چیڵکۆت سەبارەت بە رۆڵی حکومەتی بەریتانیا لە شەڕێ 2003ی عێراق تاوتوێ ناکات.
جێی ئاماژەیە لیژنەی لێکۆڵینەوە دەربارەی رۆڵی بەریتانیا، لە هێرش بۆ سەر عێڕاق ناسراو بە چیڵکۆت رۆژی رابردوو رایگەیاند، کە پرۆژەی بەریتانیا و ئامادەیی ئەم وڵاتە لە پەیوەندی لە گەڵ شەڕی عێراق”بە تەواوی نابەجێ”بووە.
چیڵکۆت هەروەها گوتویەتی، بەشداری بەریتانیا لە هێرش بۆ سەر عێراق لە 2003 لە کاتێکدا بووە، کە هێشتا چەند بژاردەیەکی ئاشتیخوازانە لە بەردەست دابووە.
چیڵکۆت لە راپۆرتەکەی خۆی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هێرشی سەربازی بۆ سەر عێراق بە پێی کۆمەڵێک زانیاری هەڵە بووە و، لەم ناوەدا ئاماژەی بەوەو داوە، کە هەبوونی چەکی کۆمەڵکوژ لەم وڵاتە هیچ بنەمایەکی نەبووە.
گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، لە وەڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا راپۆرتەکەی چیڵکۆت دەتوانێ بۆ حکومەتی ئەمریکا سوودمەند بێت، گوتوویەتی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بەم راپۆرتە هیچ بڕیارێک نادات.