وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی 6 مانگی یەکەم بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت-قطرە

وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت: ئەم وڵاتە لە  نیوەی یەکەمی ئەمساڵ 592 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی بە 34 کۆمپانیایی نەوتی فرۆشتووە.

بە گوێرەی السومریە نیوز، وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە 7-7-2016  رایگەیاندووە: کۆی هەناردەی نەوتی عێراق لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی 2016دا 600 ملیۆن بەرمیل و ناوەندی 100 ملیۆن بەرمیل بووە لە مانگدا.

بە پێی ئەم راپۆرتە، ئامارەکان باس لەوە دەکەن، کە هەناردەی نەوتی عێراق لە 6 مانگی یەکەمدا 592 ملیۆن و 56 هەزار بەرمیل بووە، واتە بە شێوەی ناوەندی هەناردەی نەوتی ئەم وڵاتە 98 ملیۆن و 76 هەزار بەرمیل لە مانگدا و رۆژانەش 3 ملیۆن و 292 هەزار بەرمیل بووە.

هەر بە پێێ ئەم راپۆرتە داهاتی نەوتی هەناردەکراوی 6 مانگی یەکەمی ئەم ساڵ 17 ملیار و 649 ملیۆن دۆلار بووە. ئەم راپۆرتە ئەوە دەخاتەڕوو، کە لە و ماوە زەمەنیەدا 34 کۆمپانیایی بیانی لە ئاسیا و ئەوروپا و ئەمریکا کڕیاری نەوتی عێراق بوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com