نوچە-ئاژانسەکانی هەواڵ
سوپای سوریا هاوکات لە گەڵ جەژنی رەمەزان، بە شێوەی یەک لایەنە ئاگربەستێکی سێ رۆژەی راگەیاندووە، ئەم ئاگربەستە لە کاتژمێر١ی بەرەبەیانی چوارشەممەوە دەستی پێکردووە و تا نیوەشەوی رۆژی هەینی درێژەی دەبێ.
جۆن کێری، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا وێڕای پێشوازیکردن لەم ئاگربەستە، هیوای دەربڕیوە کە ببێتە مایەی ئاگربەستێکی بەردەوام.
ئاگربەستی پێشووی نێوان لایەنە سورییەکان، کە ٥ مابگ لەمەوبەر بە نێوانگیری ئەمریکا و روسیا هاتە ئاراوە تەنها بۆ ماوەیەکی کور درێژەی کێشا و دواتر شەڕ و پێکدادانەکان لە نیوان ئەم لایەنانە دەستی پێکردەوە.
لە شەڕی ناوخۆی سوریا، کە بۆ ماوەی ٥ ساڵە بەردەوامە، زیاتر لە ٢٥٠ هەزار کەس کوژراون و ١١ ملیۆن کەسیش ئاوارە بوونە.