تۆنی بلێر: بەرپرسایەتی تەواوی هەڵەکانی شەڕی عێراق لە ئەستۆ دەگرم

0

نوچە-رادیۆ فەردا

لە کاردانەوە بەرامبەر بە راپۆرتەکەی چیڵکۆت، لیژنەی لێکۆڵینەوە  دەربارەی شەڕی عێراق، تۆنی بلێر سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا، ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، بەرپرسایەتی هەموو هەڵەکانی ئەم شەڕە لە ئەستۆ دەگرێت.

بە گوێرەی رۆیتەرز، تۆنی بلێر لەم بارەوە رایگەیاندووە:خەڵک سەبارەت بە بڕیارەکەی من بۆ بەشداری کردن لە شەڕی عێراق هەر بۆچوونێکیان هەبێت، لەم بارەوە وەک خۆم نیازپاک بوومە و پێم وابووە، کە ئەم بڕیاڕە بە ئاراستەی بەرژوەندی وڵاتەکەم دەشکێتەوە، هەر بۆیە ئەم بڕیارەم دا.

چیڵکۆت لە میانەی راپۆرتەکەی ئاماژەی بەوەداوە، کە بەشداری کردنی بەریتانیا لە شەڕی عێراق لە سەر زانیاری هەڵە بووە و بەریتانیا لەم بارەوە دوچاری چەندین هەڵە بووە.

تۆنی بلێت دانی بە رەخنە و هەڵەکانی دەستنیشانکراو، لە لایەن چیڵکۆتەوە داناوە و جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە بەرپرسایەتی تەواوی هەر هەڵەیەک لەم بارەوە لە ئەستۆ دەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com