نوچەنێت
لیژنەی لێکۆڵینەوە دەربارەی رۆڵی بەریتانیا، لە هێرش بۆ سەر عێڕاق ناسراو بە چیڵکۆت رایگەیاند، کە پرۆژەی بەریتانیا و ئامادەیی ئەم وڵاتە لە پەیوەندی لە گەڵ شەڕی عێراق”بەتەواوی نابەجێ”بووە.
چیڵکۆت دەڵێت: بەشداری بەریتانیا بۆ سەر عێراق لە ٢٠٠٣ لە کاتێکدا بووە، کە هێشتا چەند بژاردەیەکی ئاشتیخوازانە لە بەردەست دابووە .
چیڵکۆت لە راپۆرتەکەی خۆی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە هێرشی سەربازی بۆ سەر عێراق بە پێی کۆمەڵێک زانیاری نادرست بووە و، لەم ناوەدا ئاماژەی بەوەو داوە، کە هەبوونی چەکی کۆمەڵکوژ لەم وڵاتە ئەساس و بنەمای نەبووە.
ئەم لێکۆڵینەوە کە ناوەکەی لە سێرجۆن چیڵکوت، سەرۆکی لیژنەی دۆزینەوە راستییەکانی شەڕی عێراقەوە هاتووە، لە ساڵی ٢٠٠٩ بە مەبەستی تاوتوێکردن وهەڵسەنگاندنی رۆڵی بەریتانیا لە شەڕی عێراق و مانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە بۆ ماوەی ٦ ساڵ لەم وڵاتە پیکهات.
چیڵکۆت هەروەها رایگەیاندووە، ئەم راپۆرتە بۆ ئەو بنەماڵەی ١٧٩ بەریتانی، کە لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٩ لە عێراق گیانیان لە دەستداوە، هەڵگری کۆمەڵێک وەڵامە.
هەر لەم پەیوەندییەدا کەسوکاری سەربازانی بەریتانی، کە لە عێراق کوژراون، دەڵێن: ئەگەر ئەنجامی راپۆرتەکەی چیڵکۆت کەمتەرخەمی تۆنی بلێر لە پەیوەندی لە گەڵ بەشداری ئەم وڵاتە لە شەڕی ٢٠٠٣ی عیراق بسەلمینێت، ناوبراو دەبەنە بەردەم دادگا.
بە گوتەی سەرچاوەکانی نزیک لە تۆنی بلێر، ناوبراو لە هەوڵدایە، کە سەبارەت بە بوونی چەکی کۆمەڵکوژ لە عێراق بانگەشەی ئەوە بکات، کە زانیاری بە هەڵەی پێکگەیشتووە و بەم شێوەیە لە بەرامبەر ئەنجامەکانی راپۆرتەکەی چیڵکۆت بەرگری لە خۆی بکات.
بنەماڵەی سەربازان، مەلەوانان و فڕۆکەوانانی بەریتانی پێشتر رایانگەیاندووە، کە بە هۆی پەیڕەوی کردنی تۆنی بلێر لە ئەمریکا لە هێڕشکردنە سەر عیراق، لە دژی سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی بەریتانای سکاڵا تۆمار بکە. هەر لەم پەیوەندیەیدا دادگای نێودەوڵەتی تاوانەکان پێشتر گوتویەتی، ئەگەر نیشانەکانی تاوانی جەنگ لە دوتوێی راپۆرتەکەی چیڵکۆت بسەلمێنرێت، لە وەها حاڵەتێکدا لە دژی تۆنی بلێر هیچ سکاڵایەک تۆمار ناکەن.
شەڕی عێرا بە سەرکردایەتی ئەمریکا، کە زیاتر لە ٧ ساڵی خایاند،بە بیانووی بوونی چەکی کۆمەڵکوژ لەم وڵاتە دەستی پێکرد. لەم شەڕەدا ١٧٩ کەس لە هێزەکانی بەریتانیا ونزیک بە ٤٥٠٠ کەس لە سەربازەکانی ئەمریکا کوژران.
بە پێی بەراوردەکان لەم شەڕەدا، زیاتر لە یەک ملیۆن کەس لە خەڵکی مەدەنی ئەم وڵاتە کوژران، ئەمە جگە لە ئاماری کوژراونی دەستی تیرۆریزم و داعشە.