نوچەنێت-ئیسنا
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت: بە دووری دەزانێت لە ئیستادا سەبارەت بە نزیک کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر گفتۆگۆ بکرێت.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەرەنسا، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، دوای بانگەشەیی ئاشتەوایی لە گەڵ روسیا، بە رۆژنامەنووسانی رایگەیەندووە، کە ئاسایی کردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ میسر لە گەڵ کەیسی روسیا و ئیسرائیل جیاوازە.
ئەردۆغان بە ستەمکار وەسفکردنی دەوڵەتی میسر دەڵێت، تورکیا لە گەڵ گەلی میسر هیچ ناکۆکییەکی نییە و کێشەکانی دەگەڕێتەوە بۆ دەوڵەتی ئەم وڵاتە. ئەردۆغان هەروەها سزای لە سێدارەدان و بەندکردنی ئیخوانەکانی میسر رەتدەکاتەوە.
ئەردۆغان کە پێشتر سەرۆکوەزیرانی ئەم ولاتە بووە، پەیوەندییەکی باشی لە گەڵ دەوڵەتی محەمەد مورسی، سەرۆککۆماری لە سەر کار لادراوی میسر هەبوو.
ئەردۆغان جەخت لەوە دەکاتەوە، کە تا کۆتایی ئەم مانگە ئیمکانی هەیە لە گەڵ ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا کۆ ببیتەوە. سەرۆککۆماری تورکیا ئەوەش دەخاتەڕوو، ئەم دیدارە رەنگە لە کۆتایی ئەم مانگە یان مانگی داهاتوو و پێش لە کۆڕبەندی گروپی 20 ئەنجام دەدرێت.