نوچە-عصر ایران
محمد الغبان، وەزیری ناوخۆی عێراق لە میانەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، کە نامەی دەست لە کارکێشانەوەی خۆی رادەستی سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە کردووە.
محمد الغبان لەم بارەوە رایگەیاندووە، دوابەدوای تەقینەوەکەی”الکرادە”دەست لەکارکێشانەوەی خۆم رادەگەیێنم.
بە هۆی تەقینەوەکەی سەرلەبەیانی رۆژی یەکشەممە، لە ناوچەی “الکرادە”ی بەغداد،٢١٣ کەس کوژران و بەدەیان کەسیش بریندار بوون.
تاوەکوو ئێستا دەربارەوەی ئەوەی کە ئایا حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەی دەست لە کارکێشانەوەی ناوبراوی قبووڵ کردووە یان نا، هیچ هەوالێک بڵاو نەبووەتەوە.
دوای تەقینەوەیەکی بەغدا، زۆرێک لە خەڵکی ئەم شارە کەمتەرخەمی بەرپرسانی ئەمنی شارەکەیان وەک هۆکاری ئەم رووداوە زانیوە و، حەیدەر عەبادیش رۆژی رابردوو چەندین بەرپرسی ئەمنی لە کارەکەیان وەلانا.
ئەمە یەکەین بەرپرسی باڵای عێراقییەم کە لە دوای ٢٠٠٣وە بە هۆی کەمکاری وکەمتەرخەمی دەزگای ژێر چاودیری خۆی لە پۆستەکەی دەکشیتەوە.