پوتین بۆ ئۆباما: وەرن با پەیوەندییەکی باشترمان هەبێت

0

نوچە-دەنگی ئەمریکا

ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا لە پەیامێکی پیرۆزبایی، کە بە بۆنەی ساڵڕۆژی سەربەخۆیی ئەمریکا ئاراستەی باراک ئۆبامای کردووە هیواداری دەربڕیوە، کە پەیوەندییەکانی نیوان دوو وڵات بەرە و باشتربوون بڕوات.

پوتین لەم پەیامەیدا، کە لە لایەن کرملینەوە بڵاو بۆتەوە، ئاماژەی بە مێژووی پەیوەندییەکانی ئەمریکا  وروسیا داوەو  وگوتویەتی: سەردەمانێک ئەم دوو وڵاتە لە توانایاندا هەبوو، دژوارترین کێشەکانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە قازانجی دوو وڵات و تێکڕای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی چارەسەر بکەن.

پەیوەندییەکانی مۆسکۆ واشنتۆن لە ساڵی ٢٠١٤ دوای ئەوەی، کە روسیا نیمچە دوورگەی کریمەی ئۆکراینیای لکاند بە خاکی خۆیەوە و پشتگیری لە پاررچەپارچەکردنی رۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کرد، گەیشتە نزمترین ئاستی خۆی لە دوای شەڕی ساردەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com