نوچە-مهر
وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە لێدوانێکدا باس لەوە دەکات، کە ئەنقەرە رێگە بە فڕۆکە شەڕکەرەکانی روسیا نادات، کەڵک لە بنکەی ئاسمانی ئەنجەرلیک وەربگرێت.
بە گوێرەی رۆژنامەی حورییەت، مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە روونکردنەویەکدا، ئاماژە بە وتووێژێکی خۆی لە گەڵ تی ئاڕ تی دەدات و دەڵێت تێگەیشتنێکی هەڵە لە ئارادایە.
چاوش ئۆغڵو پێشتر بە تی ئاڕ تی گوتبوو:لە گەڵ هەروڵاتێک کە لە دژی داعش بوەستێتەوە هاوکاریمان دەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش بنکەی سەربازی و ئاسمانی ئەنجەرلیکمان بەرووی ئەو وڵاتانەدا کردەوە، کە بەرەنگاری داعش بوونەوە.
شاوش ئۆغڵو هەروەها رایگەیاندبوو، کە ئامادەین ئەم بنکەیە بەرووی روسیاشدا بکەینەوە و لەم بارەوە هاوکاری ئەم وڵاتە دەکەین.
چاوش ئۆغڵو لەم پەیوەندییەدا و لە نوێترین لێدوانیدا روونی کردۆتەوە، ئەم جۆرە تێگەیشتنە مەبەستی ئەو نەبووە و من تەنها مەبەستم ئەوە بوو ئەو وڵاتانەی کە شەڕی داعش دەکەم ئامادەین هاوکارییان بکەین.