ئەردۆغان: ئەسەد تیرۆریستێکی پێشکەوتووە

0

نوچە-فارس

سەرۆککۆماری تورکیا، جەخت لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەەکانی وڵاتەکەی لە گەڵ روسیا و ئیسرائیل دەکاتەوە و، هیواداری خۆی سەبارەت بە خێرابوونی رەوتی ئەم پەیوەندیانە دەربڕیوە.

ئەردۆغان لە نامەیەکدا کە بە بۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بڵاو بۆتەوە دەڵێت: پەرە بە پەیوەندییەکانمان لە گەل روسیا و ئیسرائیل دەدەن و، باس لەوەش دەکاتە کە گەنگاوەکانی ئەم دواییانەمان بەرامبەر بە یەک،هیوایەکی بۆ داهاتوو خستۆتە دڵمانەوە.

بە گوێرەی ئاژانسی تاس، ئەردۆغان بانگەشەی ئەوە دەکات، کە تورکیا خەریکە بە سەر قەیرانەکاندا زاڵ دەبێت کە لە ئەنجامی شەڕی ناوخۆی سوریا، تیرۆریزم و کێشە دەستکردەکان بەرەوروی تورکیا بۆتەوە.

سەرۆککۆماری تورکیا باس لەوەش دەکات، کە بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری سوریا بە بەراورد لە گەل داعش تیرۆریستێکی پێشکەوتووترە.

ئەردۆغان هەروەها دەڵێت: بەشار ئەسەد لە کوشتنی ٦٠٠ کەس لە هاووڵاتیانی سوریا بەرپرسیارە و، بە سەرچاوەی ئەم شەڕە وەسفی دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com