ئەمنێستی، ٥ گروپی چەکداری سوری بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی تۆمەتبار دەکات

0

نوچە-شفقنا

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، ٥ گروپی بەرهەڵستکاری سوری بە ئەنجام دانی تاوانی جەنگی تۆمەتبار دەکات.

بە پێی راپۆرتێکی ئەلجەزیرە، ئەمنێستی ئینتەرنەشناڵ ئەم ٥ گروپەی بەوە تۆمەتبار کردووە، کە لە پارێزگای ئەدلەب و بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای حەلەب دەسیان داوەتە مرۆڤ رفاندن، کوشتار، ئەشکەنجە و دروستکردنی بەندیخانەی نهێنی.

ئەم ٥ گروپە بریتین لەبەرەی نوسرە، احرارالشام، نورالدین زینکی، بەرەی شام و بریگادی ١٦ کە لە لایەن ئەمنێستیەوە، بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی تۆمەتبار کراون.

فیلیپ لوتێر، بەڕێوەبەری بەشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمنێستی رایگەیاندووە، کە بەشێکی زۆر لە خەڵکی مەدەنی سوریا لە ترسی ئەندامانی ئەم گروپانە هەست بە ئەمن و ئاسایش ناکەن، چونکە دەبێ رێوشوین و یاسای ئایینیەکانی ئەم گروپانە رەچاو بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com