نوچەنێت- ئه‌لقودس
چه‌ند زانیارییه‌كی دزه‌پێكراو ئاماژه به هه‌وڵه‌كانی نوری مالیكی ده‌كه‌ن بۆ گه‌رانه‌وه بۆ پێگه كۆنه‌كه‌ی، دەنگۆی زۆر هه‌یه له ناوه‌نده‌كانی هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و به تایبه‌تی هێزه شیعه‌كان، له‌سه‌ر باكگراوندی ململانێكانی سه‌ركردایه‌تی كردنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان باس له‌وه ده‌كات، كه ئه‌م رۆژانه ململانێكان به‌ره‌و گه‌وره‌بوون ده‌چن له نێوان ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده شیعه‌كان، له سه‌ر رابه‌رایه‌تی كردنی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌م ململانێ و ناكۆكییه به به‌رده‌وامی به‌ره‌و قوڵبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌چن.
سه‌ید للامی، نزیك له ره‌وتی سه‌در ئاماژه‌ی به زانیاری دڵنیاكه‌ره‌وه كرد، كه مالیكی سه‌رۆكی فراكسیۆنی ده‌وڵه‌تی یاسا، رابه‌رایه‌تی جوڵانه‌وه‌یه‌ك ده‌كات، له گه‌ڵ هه‌ندێك له سه‌ركرده‌ی میلیشیا و كه‌تیبه چه‌كداره‌كان، له پێناو به‌ده‌ستهێنانی پشتگیری بۆ سه‌ركردایه‌تی كردنی حه‌شدی شه‌عبی، كه ده‌یه‌وێت رۆڵێكی گه‌وره ببینێت له دیمه‌نی سیاسی و ئه‌منی عێراق، به تایبه‌ت دوای كۆتایی هاتنی رێكخراوی داعش.
للامی جه‌ختی له‌وه كردۆتەوه، كه مالیكی سوره له‌سه‌ر ئاماده‌بوونی له هه‌موو ئه‌و بۆنه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی كه سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و ئاماده‌یی خۆی پیشان ده‌دات، بۆ هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانییه‌ك ئه‌گه‌ر بێت و ببێته سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
للامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه كۆسپی بنه‌ڕه‌تی له به‌رده‌م مالیكی‌دا، ره‌تكردنه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌دره، بۆ هه‌ر رۆڵێك كه بدرێته مالیكی له سه‌ركردایه‌تی كردنی حه‌شدی شه‌عبیدا، ره‌وتی سه‌در دووپاتی كردوه‌ته‌وه، كه كه‌تیبه چه‌كداره‌كه‌ی خۆی “سه‌رایای سه‌لام” ناخاته ژێر سه‌ركردایه‌تی مالیكییه‌وه، له هه‌موو بۆنه‌یه‌كیشدا موقته‌دا سه‌در هێرش ده‌كاته سه‌ر مالیكی و به هۆكاری هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌كانی عێراق تۆمه‌تباری ده‌كات.
للامی هه‌وره‌ها گوتی، هه‌وڵه‌كانی مالیكی هاوكاته له گه‌ڵ دزه كردنی چه‌ند زانیارییه‌ك له رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه، ده‌رباره‌ی پشتیوانی ئێران بۆ مالیكی بۆ گرتنه ده‌ستی سه‌ركردایه‌تی كردنی حه‌شدی شه‌عبی، جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ره‌تكردنه‌وه‌یه‌كی گشتی هه‌یه بۆ هه‌وڵه‌كانی مالیكی، له ناو هه‌موو هێزه كاریگه‌ره‌كانی وه‌ك مه‌رجه‌عیه‌ت و ره‌وتی سه‌در و چه‌ند فراكسیۆنێكی ناو هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان، له‌ناویاندا چه‌ند باڵێكی حیزبی ده‌عوه‌ش، ئه‌مه جگه له ره‌تكردنه‌وه‌ی كورد و سوننه‌كانیش.
ئێران لای خۆیه‌وه ئه‌و زانیارییانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه باس له‌وه ده‌كه‌ن قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران، مالیكی هه‌ڵبژاردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی كردنی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڵام سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان دووپاتی ده‌كه‌نه‌وه، كه ره‌تكردنه‌وه‌ی ئێران جێگه‌ی بڕوا نییه، چونكه زۆر جاری‌تر هه‌ندێك هه‌ڵوێست راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام له سه‌ر ئه‌رزی واقیع كاری دژی هه‌ڵوێسته‌كه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، به‌پێی پێداویستی و به‌رژه‌وه‌ندی خۆی.