نوچەنێت- كه‌ناڵی ئه‌لغه‌د
عه‌مید حه‌سه‌ن زافر شاره‌زای سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت، ئێران له پشت ته‌قینه‌وه‌كه‌ی مه‌دینه‌وەیە، كه له نزیك مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر روویدا، به تایبه‌ت كه ئێران ماوه‌یه‌كی زۆره سه‌ردانیكه‌رانی خۆی قه‌ده‌غه كردووه له سه‌ردان كردنی شوێنه پیرۆزه‌كانی سعودیه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكات به جێبه‌جێ كردنی ئه‌م كارانه.
زافر هه‌روه‌ها گوتی، ئێران رێكخراوه‌كانی قاعیده و داعش په‌نا ده‌دات و هاوكاری ته‌واوییان پێشكه‌ش ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له تێكدانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا به‌كارییان بهێنێت.
دوێنێ دووشه‌ممه 4-7-2016 ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری مه‌دینه‌ی سعودیه له نزیك مزگه‌وتی پێغه‌مبه‌ر روویدا.