نوچەنێت: تایبەت
سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم رۆژی دانیشتنی پەرلەمانی دیاری كردووە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت د.ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، رایگەیاند: دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵ دوا بڕیاری دەربارەی دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراقدا و پشوویش تەواو بوو، سەرۆكایەتی پەرلەمان بڕیاری داوە لە 1ـ7ـ2016ەوە خوڵی یاسادانان دەست پێ بكاتەوە و12ـی ئەم مانگەش رۆژی یەكەم دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق دەبێت.
د.ئەشواق جاف دەڵێت: هەرچەندە بڕیاری دادگای فیدراڵ مولزەمە، بەڵام تا چەند پابەند دەبن بەو بڕیاره. بێگومان نەخێر، چونكە لایەنی سەدر دەڵێن ئێمە بەردەوام دەبین لە ئیقالەكردنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەران. جا ئەو بڕیارە كۆتایی بە ململانێكە ناهێنێت و قووڵتری دەكاتەوە و قۆناغێكی تر دەست پێ دەكات و كار دەکاتە سەر كارەکانی پەرلەمان.