نوچە-شفقنا
یەنس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێر گشتیی هاوپەیمانێتی ئەتڵەنتیكی باكورناسراو بە ناتۆ، ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند: روسیا و ناتۆ بە مەبەستی باشترکردن و پێشخستنی وتووێژەکانی نیوانیان و هەروەها پێش گرتن بە هەر جۆرە رووداوێکی نەخوازراوی سەربازی، دوای دانیشتنی رۆژی هەینی و شەممەی ناتۆ لە وەرشۆ، دوو لایەن کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی روسیاالیوم، یەنس ستۆڵتنبێرگ هاوپەیمانێتی ئەتڵەنتیكی باكور جەختی لەوە کردۆتەوە، کە ئەنجومەنی ناتۆ-روسیا دەتوانی رۆڵێکی گرنگ و کاریگەر ببینێت،هەر بە هۆیەشەوە ئێمە لە پلانماندایە دوای کۆتایی دانیشتنی ناتۆ لە وەرشۆ، کۆبوونەوەیەکی تایبەتت پێکبێنن.