نوچه- ئه‌لمینزار
عێراق چووه‌ته ناو تونێلێكی تاریكه‌وه، كوردستانیش ئاماده‌كاری بۆ جیابوونه‌وه‌ی ته‌واو ده‌كات له عێراق، له سایه‌ی ئه‌و بارگرژییه‌ی نێوان ئیران و هه‌رێمی كوردستان و ململانێكانی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، له جه‌نگی دژی داعش و كاره وه‌حشیگه‌رییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له سایه‌ی بێده‌نگییه‌كی جیهانیدا، عێراق به ئابوورییه داته‌پیوه‌كه‌یی و پاشكۆیی بۆ ئیران، به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات ؟
پێگه‌ی مینزار چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ حسین ده‌للی چالاكوان و راگه‌یه‌نكاری عیراقی سازداوه، بۆ ئاشكرا كردنی هه‌ندێك له نهێنی و دۆخه شاراوه‌كان كه له عێراق ده‌گوزه‌رێت و هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی داهاتووی عێراق.
له میانه‌ی پرسیارێكدا كه له باره‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جیابوونه‌وه‌ی له عێراق، مینزار ده‌پرسێت ئایا ئێران به جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رازی ده‌بێت؟ ئایا شه‌ڕه‌كانی نیوان پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی رووداوی تاكه‌كه‌سی بوون یان سه‌ره‌تان بۆ شتی تر له داهاتوودا؟
ده‌للی ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر گرێنتی و هه‌ژموون بدرێت به ئێران، له‌وانه‌یه رازی ببێت به جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان له عێراق، ئێران ئێستا هه‌ژموونی كاریگه‌ری له پارێزگای سلێمانی هه‌یه، كه حیزبه‌كه‌ی تاڵه‌بانی، هاوپه‌یمانه كۆنه‌كه‌ی ئێران به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، ئێران گره‌نتی مانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ژموونه‌ی ده‌وێت، هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراقیش ده‌یه‌وێت له‌و باره قورسه‌ی هه‌رێم رزگاری ببێت، به‌ڵام دو خاڵ هه‌ن كه عێراق دوودڵه لێیان، ئه‌وانیش نه‌وتی كه‌ركوك و رازیبوونی ئه‌مریكایه به جیابوونه‌وه.