جەزائیر: لە سەردەمی داگیرکاری فەرەنسا ١٠ ملیۆن جەزائیری کوژراون

0

نوچە-تی نیوز

رێکخراوی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ لە جەزائیر دەڵێت: ژمارەی قوربانیانی سەردەمی داگیرکاری فەرەنسا دەگاتە ١٠ ملیۆن کەس.

بە گوێرەی”الرای لیوم”لە راگەیێندراوی ئەم رێکخراوەدا هاتووە:هەر چی کات تێپەڕ بێت جەزایەر ناتوانیت تاوانەکانی فەرەنسا لە بیر بکات، روداوێک کە لە مێژوودا وێنەی نییە.رووداوێک کە تیایدا و دوای هاتنی فەرەنسا بۆ سەر خاکی جەزایەر لە ١٨٣٠ زیاتر لە ١٠ ملیۆن کەس لە خەلکی ئەم وڵاتە بوونە قوربانی و لەناوچوون.

راگەیێندراوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، کە بەرپرسانی جەزائیری خوازیاری دانانی یاسایێکن کە داگیرکاری جەزائیر لە لایەن فەرەنساوە بە تاوان هەژمار بکات.هەروەها داوا کراوە کە فەرەنسا، بە فەرمی داوای لیبوردن بکات و دان بە تاوانەکانیدا بنێ و خەسارەکانی ئەم رووداوە بۆ کەسوکاری قوربانیان قەرەبوو بکاتەوە.

بە گوتەی ئەم رێکخراوە، تاوانەکانی فەرەنسا و بڕینی سەری قوربانیان لە تاوانەکانی داعش دەچێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com