وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: ئاگاداری هێرشەکەی جەددە بووین

0

نوچە-قطرە

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا دەڵێت: پێشتر ئاگاداری هێرشە تیرۆریستیەکەی سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا، لە جەددەی سعودیە بوونە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وێڕای پشت راستکردنەوەی ئەم بابەتە، کە پێشتر ئاگاداری ئەم هێرشە بووە، رایگەیاندووە، بە مەبەستی لێکڵۆڵینەوە  و بەدواداچوون بۆ ئەم هێرشە تیرۆریستیە هاوکاری بەرپرسانی سعودە دەکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەو بارەوەیە گوتویەتی: لە هەموو ئەو کەسانە لە کۆنسوڵخانەی ئەم وڵاتە لە سعودیە بوونە لێکۆڵێنەوە دەکرێت.

سەرلەبەیانی ئەمرۆ دووشەممە، خۆکوژێک بە مەبەستی هێرش کردنە سەر کونسوڵخانەی ئەمریکا لە جەددە، خۆی لە بەردەم بینای کونسوڵخانەکە تەقاندەوە و لە ئەنجامدا بووە هۆی کوژرانی دوو کەس.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com